بەپێی دوایین هەواڵەکان، بەرپرسانی دوو وڵاتی ئیسرائیل و لوبنان، بڕیارە پاش زیاتر لە ٣٤ ساڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوە پەیوەندی تەلەفۆنییان هەبێت.
ڕۆژی ڕابردوو، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٤ ساڵە سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە و هەروەها بوارەکانی دیکە، هیچ پەیوەندییەکیان نەبووە و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوە پەیوەندی تەلەفۆنیان هەبێت. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە داهاتوودا پەیوەندییەکانی ئەو دوو لایەنە زۆرتر دەبێت و لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.
