کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ماڵی سینەمای ئێران بۆ کۆتایی هاتنی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت

داخوازی ماڵی سینەمای ئێران بۆ کۆتایی هاتنی هێڵی ئینتەرنێت 1

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، ماڵی سینەمای ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری کۆتایی هاتنی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بوو.

لە بەیاننامەی خانەی سینەما دا هاتووە کە ئینتەرنێت لە دنیای ئێستادا تەنیا هەڵبژاردەیەکی لوکس نییە، بەڵکوو پێویستییەکی سەرەکییە بۆ ژیان.

ئەو دامەزراوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە سنووردارکردنی ئینتەرنێت کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لە سەر بوارەکانی ئابووری، خوێندن و کەلتووری هەیە و

بەپێی ناوەڕۆکی بەیاننامەکە، بەردەوامی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکانی کۆمەڵگا و سنووردارکردنی دەرفەتەکان. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان.