بەپێی دوایین هەواڵەکان، کەشتییەکی بازەرگانی بە ئاڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بە ڕێکەوتبوو، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ناچار بە گەڕاندنەوە کرا.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەشتییە کە لە بەندەرعەباسەوە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئەرتەشی دەریایی ئەمریکا لە سەر گەرووی هەورموز و ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان ڕەوانە کرابوو، بەڵام نەک تەنیا توانای شکاندنی گەمارۆکەی نەبوو، بەڵکوو لە لایەن کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاوە ناچار کراوە بگەڕێتەوە. هەروەها فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە کاتی گەمارۆدانی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە تاکوو ئێستا، لانیکەم ١٠ کەشتی بازەرگانی ڕژیم گەڕێندراونەتەوە و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ئابووری کۆماری ئیسلامی داناوە.
