بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکان و ئۆپەراسیۆنەکەی لە باشووری لوبنان.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠ پێگە و ژێرخانی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەریان و زیانی بەرچاویان پێ گەیشتووە. لە هەمان کاتدا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەکان نەک تەنیا زیانی مادی و گیانییان گەیشتووە، بەڵکوو کۆمەڵێکی زۆریان ناچار بە کۆچ کردن بوون. هەروەها ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی بەردەوامی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و هەروەها پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لەو گروپە تیرۆریستییە، درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن.
