کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئامادەیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوە پێتاندنی ئۆرانیوم

ئامادەیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوە پێتاندنی ئۆرانیوم 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئامادەیی دەربڕیوە کە لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا، پرۆژەی پیتاندنی ئۆرانیوم بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار بکاتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمریکا و هەروەها بەڕێوەبردنی دانوستانێکی نوێ، ئەم هەنگاوەیان هەڵگرتووە و هەروەها بڕیارە کە ئەم پرۆژەیە لە ژێر چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمدا بەڕێوەبچێت. شایانی باسە کە کۆمەڵێکی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ئاژانسی وزەی ئەتۆم لەم بوارەدا زۆر وشیار بێت و بە وردی چاودێری لە پرۆژەکە بکات.