ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دوو بنكه‌ی “سی،ان،جی” سه‌ر به شاره‌داری شووش له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو بنكه‌ی گازی “سی،ان،جی” به‌ناوه‌كانی “بوعه‌لی” و “سه‌لمانی فارسی” له شارستانی شووش سه‌رجه‌م ١٥ كرێكاریان هه‌یه و هه‌ندێكیان له خه‌زه‌ڵوری ساڵی ڕابردۆوه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكاران، به‌دوای گۆڕانی په‌یمانكار، داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانمان له په‌یمانكاری پێشوو په‌رداخت نه‌كراوه و هیچ به‌رپرسێكی شاره‌داریش وڵامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان ناداته‌وه.