ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵان، ژمارەیەک لە پاسەوانانی دارستانەکانی مازندەران بەمەبەستی لابردنی پیمانکاران، دەستیاندایە ناڕەزایەتی.
بەپێی وتەی نوێنەری پاسەوانە ناڕازیەکان: گرنگترین داواکاریی پاسەوانانی دارستان، بریتییە لە لابردنی پیمانکار و گۆڕینی دۆخی وەرگرتنی گرێبەست بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. ئەم بابەتە ساڵانە باس کراوە بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە. ئەو هەروەها وتی که دووەمین کێشەی گەورەی پاسەوانان، ناعەداڵەتی لە بواری حەقدەستە. جێگای ئاماژەیە کە پاسەوانی دارستان کەمترین موچە وەردەگرن ئەویش دوای چەند مانگ پێیان دەدرێت.
