ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵان، محەمەد پارسا گوڵچین، خوێندکاری دەستگیرکراوی زانکۆی تاران، بە دانانی بارمته ئازاد کرا.
بەپێی ناوەندی هەواڵنێری ئەمیرکەبیر، ئەم خوێندکارە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە. محەمەد پارسا گوڵچین، ئێوارەی شەممە ٢٢ی خاکەلێوە لە مەشهد دەستگیر کرابوو. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی، لەبەردستدا نییە. شایان باسە، محەمەد پارسا گوڵچین خوێندکاری ساڵی ١٤٠٣ی قۆناغی لیسانس لە بواری ئەدەبیاتە و خاوەنی میداڵی زێڕی ئۆڵمپیادی ئەدەبییە.
