کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامیی شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی

بەردەوامیی شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی

دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی مەهدی فەرید، یەکێک لە کەسایەتییە سەربازییەکان و بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمیتەی بەرگریی شارستانی کە پێشتر بە تۆمەتیسیخوڕی بۆ ئیسرائیلسزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەنهێنی لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گۆڵان سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی مەهدی فەرید خەڵکی ئەراک، کە پێشتر هیچ هەواڵێک سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی بڵاو نەکرابووەوە، بە شێوەیەکی نهێنی لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئاژانسی هەواڵیمیزان، زمانحاڵی فەرمیی دەزگای دادوەری، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئاماژەی بە شوێنی دەستبەسەرکردن و هەروەها شوێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە نەکردووە. شیاوی باسە کە مەهدی فەرید ١١ی جۆزەردان  دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای تاران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. بەڵام ئەو سزایە لەلایەن لقی ٢٣ی دادگاوە گۆڕدرا و بە تۆمەتی سیخوڕێ بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپا