کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرچوونی حوکمی زیندان و شلاق بۆ مەریم دەریسی و فەریبا حوسەینی

دەرچوونی حوکمی زیندان و شلاق دژی مەریم دەریسی و فەریبا حوسەینی1

مەریم دەریسی و فەریبا حوسەینی، دوو کەس لە چالاکانی نیشتەجێی کازرون و شیراز کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەستگیر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە کۆی گشتی بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٧٤ زەربە شەلاق مەحکوم کراون.

لەم دوایانەدا، شوعبەی ١٠١ی دادگای تاوانی دووی شیراز، مەریم دەریسی، هاووڵاتییەکی نیشتەجێی کازرونی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ٧٤ زەربه شەڵاق مەحکوم کردووە. شایانی باسە کە دۆسیەیەکی تریش دژی ئەو بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی ڕژیم» هەبووە کە لە حاڵی لێکۆڵینەوەدایە. لە هەمان کاتدا، فەریبا حوسەینی، ددانسازێکی ٣٦ ساڵە و هاووڵاتییەکی نیشتەجێی شیراز، لەلایەن هەمان شوعبەوە لەسەر تۆمەتی «کۆبوونەوە و هاوپەیمانبوون بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات» بە ٥ ساڵ زیندان و لەسەر تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژی ڕژیم» بە یەک ساڵ زیندان مەحکوم کرا. پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە هەردوو ئەم کەسانە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانیان، پێشینەی دەستگیرکران و حوکمی دادوەرییان هەبووە.