به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، دانیشتووانی شاری كامیاران به‌ده‌ست كه‌می ئیمكانات له نه‌خۆشخانه‌ی “سینا“ی ئه‌و شاره ناڕازین و ده‌ڵێن: بۆ هه‌ر ١٢٧٠ كه‌س یه‌ك ته‌خت هه‌یه و به‌هۆی كه‌می دكتۆری بسپۆڕ به‌ویلچێر نه‌خۆشه‌كان به‌نێو شه‌قامه‌كانی شاردا بۆ ده‌رمانگه تایبه‌ته‌كان ده‌گوازێننه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی “سینا“ی كامیاران ٣٠ ساڵ له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ ئیمكاناتێكی بۆی دابین نه‌كردووه و دانیشتووانی ئه‌و شاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیان ناچارن سه‌ردانی شاره‌كانی كرماشان و سنه بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی كامیاران ته‌نیا ٨١ ته‌ختی سالمی بۆ نه‌خۆش هه‌یه له‌حاڵێكدا به‌پێی ستانداردی جیهانی بۆ هه‌ر ١٠٠٠ كه‌س ئه‌بێ ٢٠٠ ته‌ختی به‌سته‌ری له نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونی هه‌بێت. هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی ماندوو كردووه.