به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو به‌ندكراوی سیاسی و بیرمه‌ندی زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “ئه‌رده‌وان ته‌هووریان” و “ئاره‌ش قولی زاده” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی و بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان، مانیان له خواردن گرتووه.
“ئاره‌ش قولی زاده” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی ورمێ كه سێهه‌مین ساڵ له ماوه‌ی ١٠ ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، له ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌ش كردنی له ده‌رمان، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسی زیندانی ورمێ ئه‌و به‌ندكراوه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه. هه‌روه‌ها “ئه‌رده‌وان ته‌هووریان” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی سه‌ڵماس كه نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌ی هه‌یه، به‌هۆی بێبه‌ش بوون له ده‌رمان، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌وه، مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو ١٥ مانگ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به چوار ساڵ زیندان سزا درا و ٧ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.