ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایكانی شه‌رڤانانی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه، له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ناوه‌ندی ئاسایشی هێزه نیزامییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمڵێك له شه‌رڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال، كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی عێراقه‌وه و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له شه‌رڤانان بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. دایكانی برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕۆڵه‌كانیان، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌روه‌ها به ده‌سته‌وه گرتنی پلاكاردی “هێچ كات به‌رامبه‌ر سته‌مدا بێده‌نگ نابین، تا كاتی ئازادی ڕۆڵه‌كانمان به‌رده‌وامین له چالاكییه‌كانمان”، له به‌رده‌م ئاسایشی هێزه‌كانی ڕژیمی عێرق مانیان گرت و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا كاتی ڕوون بوونی چاره‌نووسی منداڵانیان و هه‌روه‌ها ئازدییان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی عێراق سه‌ره‌ڕای داخوازی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بۆ ئازاد كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، هێشتا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاد نه‌كردووه.
