ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ١٠ و ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانی ئیسفه‌هان و به‌ندكراوێك له زیندانی زاهیدان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “كورۆش ساڵحیان”، “ئه‌میر جه‌هاندار”، “ڕه‌زا بیدئابادی” و “حامد دویستی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئیسفه‌هان ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌یانی هه‌ینی، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “حه‌سه‌ن ئێخلاسی” پاش ١٤ ساڵ به‌ندكران به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی زاهیدان له سێداره درا.
