ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و په‌ره‌ستارانی زانكۆی علووم پزیشكی كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێل كردنی مافه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تی پزیشكان و په‌ره‌ستاران به‌رده‌وام له زیاد بووندا بووه. له‌وانه ناڕه‌زایه‌تی كادڕی ده‌رمان كه وه‌كوو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له كاتی پاندمی كۆرۆنا له‌ژێر گۆشارێكی زۆرن به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵگرێت.