كۆرمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی گیایی “گۆڵنار”، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان، كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه، خاوه‌نكار هه‌ر مانگ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كارخانه‌كه داده‌خات و نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده ده‌نێرێته مه‌ره‌خسی زۆره‌ملی. كرێكاران كه نیگه‌رانی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییانن ده‌ڵێن: قه‌رارداده‌كانیان هه‌مووی یه‌ك مانگه‌یه به‌ڵام خاوه‌نكار به پێی ئه‌و ڕۆژگه‌له كاریان كردووه حه‌قده‌ستیان پێ ده‌دات.