كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئابادان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م هه‌زار و ٩٠٠ كرێكار له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داری ئابادان گار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی دوو مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتووه، حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردان بووه كه به شێوه‌ی پایه حقووق په‌رداخت كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه كرێكارانی شاره‌داری ئابادان چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.