كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی لووشان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به داخرانی كارخانه و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی سیمانی لووشان، كێشه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٢وه به‌دوای ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ت به‌بیانووی جۆراوجۆر ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی به زیاتر له ١٨٠ كرێكاره‌وه ته‌عتیل كرد، ده‌ستی پێكردووه. ده‌شڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به مه‌به‌ستی كرانه‌وه‌ی كارخانه‌ی چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له ئۆستانی گیلان و بۆنیادی موسته‌زعه‌فان له شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بوون.