ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، شۆفێرانی “بی.ئاڕ.تی” شیركه‌تی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆمان پێده‌ده‌ن و تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانمان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین.