ئێرانیانی ئازادیخوازی سوید و ئاڵمان، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، دژ به كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكییانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕێكخراوه و هه‌ر شه‌ممه له شاره‌كانی گۆتنبێرگ و فه‌ڕانكفۆرت به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.