ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، دادستانی كرماشان له ڕاپۆرتێكدا هه‌واڵی كوژرانی ٢ كه‌س و برینداربوونی ٢٥ كه‌سی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ئه‌و شاره پشتڕاست كرده‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له نێو برینداره‌كان چه‌ندین كه‌س له هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمیش بوونیان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه فه‌رمانداری مه‌شهه‌دیش هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٥٠ كه‌سی له‌و شاره پشتڕاست كرده‌وه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كه‌ره‌ج و قه‌رچه‌كیش ڕایانگه‌یاندوو كه چه‌ندین خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.