شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “لۆفت هانزا”ی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وتی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته، ناچاره ٢٢ هه‌زار هه‌لی كار كه‌م كاته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له هه‌لی كار، نزیكه‌ی ١٦ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م هێزی كاری شیركه‌تی لۆفت هانزا كه ده‌بێته ١٣٥ هه‌زار كه‌س ده‌گرێته‌وه. پێشتریش نزیكه‌ی ٧٠٠ فڕۆكه له ٧٦٣ فرۆكه‌ی ئه‌م شیركه‌ته به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری قه‌ره‌نتینه، له چالاكی كه‌وتبوون و ئه‌م شیركه‌ته ناچاببوو كه سه‌عات كاری ٨٧ هه‌زار كه‌س له كارمه‌نده‌كانی كه‌م كاته‌وه. شایانی باسه، ڕۆژانه ٣٥٠ هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌وه گه‌شتیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ویرووسه، ئه‌م ژماره‌یه بۆ ٣ هه‌زار كه‌س كه‌می كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌تی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی شیركه‌ت وه‌ها بڕیارێك ده‌ركه‌ن.