٧ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی دوورودرێژی بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم ٧ بەندکراوە بە ناوەکانی: «عابیدین گوڵشەنی»، «سەعید جاوید»، «سەمیرا موحێبی»، و «حەمید، ئەبولفەزڵ، مەهدی و ئەمیر سەباغی»، لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای تارانەوە بە تۆمەتەکانی وەک «تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشە دژ بە دەسەڵات» سزایان بەسەردا سەپێندراوە و لە ئێستادا لە بەندیخانەکانی “تارانی گەورە” و “قەرچەکی وەرامین“دا ماوەی بەندکردنەکەیان تێدەپەڕێنن.
