کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن چین

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن چین1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وڵاتی چین بڕیاریداوه‌ بە سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیای “لۆکهید مارتێن”ی ئەمریكا بەهۆی بەشداریکردنی لە پلانی فرۆشتنی چەک بە تایوان کە بەلای چینەوە جێگەی نیگەرانییە و دۆخەکە ئاڵۆز دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووه‌: سزادانی ئەو کۆمپانیایه‌ هەنگاوێکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانی چین و حکومەتی وڵاتەکەی دژایەتی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا دەکات. داواشی لە ئەمریکا کرد کە چیدی چەک بە تایوان نەفرۆشن و پەیوەندییە سەربازییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی پێبێنن، چونکە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا دەبێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لەماوەی رابردوودا ده‌وڵه‌تی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر هاوکاریکردنی تایوان بۆ ئامادەکردنەوەی موشەکی پاتریۆت لەو وڵاتە بە بەهای ٦٢٠ ملیۆن دۆلار.