کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ورمێ

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ورمێ 1 2

ئایهان ئیبراهیمی عەلیکانی هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

سەرەتای مانگی ڕەزبەری ١٤٠٣، ئایهان ئیبراهیمی عەلیکانی تەمەن ٢٨ ساڵ، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گرووپە دژبه‌ره‌كانی ڕژیم، سزای ٦ ساڵ بەندکرانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئایهان ئیبراهیمی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام به‌ به‌كارهێنانی هه‌شتاگی “ژن،ژیان،ئازادی” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپێك به‌ ناوی سیتادی چه‌كداری گه‌ل” تۆمه‌تبار و دۆسیه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگا كرابوو.