به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، لە دەریاچەی وانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه، تەرمی ٢٩ كۆچبه‌ر دۆزرایه‌وه کە لە کۆتاییەکانی مانگی ژۆئه‌نی رابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا كه‌وتبووه ژێر ئاو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تیمەکانی دەریاوانی لە دەریاچەی وان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کۆچبەرانەی كه به‌هۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە ڕێكه‌وتی ٢٧ی ژۆئه‌نی ئه‌مساڵدا لە ئاوی دەریاچەکەدا خنکان و هه‌تا ئێستا ته‌رمی ٢٩ كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە قووڵایی 106 میتریدا بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکە لە دەریاچەی وان‌دا دۆزرایەوە.