به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی حه‌سه‌ن به‌هاری له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
حه‌سه‌ن به‌هاری خه‌ڵكی گوندی سیاده‌ره‌ی سه‌ر به شاری سه‌قزه و مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به ١٢ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن به‌هاری، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه و نه‌خۆشیه‌كه‌ی كاریگه‌ری له سه‌ر گورچیله‌كانی داناوه و توانای به‌پێه‌وه وه‌ستانی نییه.