به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم نیوه‌شه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گوڵان، هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نگیسه‌ر و چه‌ندر هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر ڕه‌زایی”، “ئاره‌ش ئه‌حمه‌دیان” و “ئارام مورادیان” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی پڕ له هێز و له كاتی نیوه‌شه‌و هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ئاوایی و ترس و دلهڕاوكهیهكی زۆریان بۆ خه‌ڵك درۆست كردووه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سێ لاوی خه‌ڵكی ئه‌م گوندیانه ده‌ستبه‌سه‌ر و گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.