کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ڕێكخراوی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان” له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ڕێكخراوی ژیانه‌وه‌ی كوردستان

ڕۆژی یه‌كشەممە 5ی گوڵان، هاوڵاتییەکی دیكه‌ی ئه‌ندامی ڕێكخراوی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان” له‌ شاری سنه‌ به‌ ناوی “فه‌ردین ڕه‌حیمی”، له لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شایانی باسە کە ڕۆژی شەممەیش، چوار هاووڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ هه‌ر له شاری ســنە بە ناوەکانی “مێهدی سەیفی”، “عەتائوڵڵا ڕەزاڕه‌بابی”، “مەرزیە غوڵام وەیسی” و “سیروان عەبدوڵڵایی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم  شاره‌ دەستبەسەر كرابوون.