ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌ك خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “په‌یمان شه‌یخولئیسلامی”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
ناوبراو به هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژیه‌وه و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریێك له به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوو و به تایبه‌ت له ڕیوه‌ڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تێعدادێکیان حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.