کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی میدیایی به‌لووچ له‌ ئه‌فغانستان

n00175060 s

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌، هێزه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان “ئاسف فه‌یزیار” به‌ڕێوه‌به‌ری میدیای خه‌به‌ری “نێدای به‌لووچ”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان دوو جار ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و ئه‌مجاره‌ به‌ ته‌واوی په‌یجی میدیای “نێدای به‌لووچ”یان داخستووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئاسف فه‌یزیار ڕووداوه‌كانی به‌لووچستانی ڕووماڵ ده‌كرد و ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و قوربانیانی سه‌ركوت له‌ وڵاته‌كانی ئێران، پاكستان و ئه‌فغانستان بوو.