بەیانی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزەکانی ئەمنی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “یه‌عقووب محه‌ممه‌دی” مامۆستا و چالاكی كرێكاری و ناوبراویان به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم پاش هێرش بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه، به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شارستانی ئاودانانی ئیلام. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و هه‌روه‌ها ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی بڵاو پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردوون.
