کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی یاسووج

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٣٠٠ كرێكاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی یاسووج كه‌ له‌ژێر چاودێری چه‌ند شیركه‌تی په‌یمانی چالاكی ده‌كه‌ن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕایی: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ده‌فته‌رچه‌كانیان تازه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌: هه‌ر كاتێك كه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆتاڵباته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كراوه‌.