كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سه‌نعه‌ت نه‌وت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ، په‌رداخت نه‌كرانی مه‌زایا و كاركردی لاوازی سندووقی خانه‌نشینی ناڕازیین. ناڕاییان هه‌روه‌ها خوازیاری، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستووری سندووقی خانه‌نشینی نه‌وتن و له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حقووقه‌كانیان و به‌خسووسی كردنی خزمه‌تگوزاری ریفاهی سندووق ناڕازیین. شایانی باسه، له هه‌مان ڕۆژ ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌ككه‌وتووی سه‌نعه‌ت نه‌وت، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.