به‌یانی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی كۆمباین سازی ته‌ورێز بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی شیركه‌تی كۆمباین سازی ته‌ورێز، ئه‌و شیركه‌ته پێشتر ٥٠٠ كرێكاری هه‌بووه و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری هێزی كاری بۆ ٥٥ كه‌س كه‌م كرده‌وه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.