ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دوو وڵاتی ئۆستڕالیا و نیووزیله‌ند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان ئۆستڕالیا له شاری “مێلبۆڕن” ڕێپێوانێكی چه‌ند هه‌زار كه‌سیان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ئه‌نجام داوه و ئێرانیان له چه‌ند شاری وڵاتی نیووزیله‌ند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی ڕژیمی سه‌روتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان به‌ڕێوه‌بچێت.