ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان و سوید له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی سزای سێداره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، له شاره‌كانی گۆتنبێرگ، هامبوورگ و فڕانكفۆرت خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره، ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و محاكمه‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.