بە پێى هه‌اواڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك لە هاووڵاتییانی ئیلامی دانیشتووی شاری تاران، دژ بە ئازادکردنى چوار تاوانبار کە لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانانی سه‌ر به ئۆستانی ئیلامیان بە ناوى “قاسم حەیدەرى” کوشتبوو، له‌به‌رده‌م دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار كه‌سه كه بكوژی لاوێكی ئیلامین بە بەرتیل و لە ماوه‌ی شەو و ڕۆژێکدا ئازاد کراون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیارى دادگایی كردن وسزادانی ئه‌و چوار تاوانباره‌ن له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا. ناڕازییان ده‌ڵێن: له كاتێكدا ئه‌و چوار كه‌سه دانیان به تاوه‌نه‌كانیاندا ناوه، به‌ڵام ڕوون نییه سه‌ر به كام لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتن كه‌وا به‌ئاسانی ئازادكراون.