کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تیرۆر كرانی “شوکری سەرحەد” چالاکی سیاسی باکووری کوردستان لە سلێمانی

تیرۆر كرانی شوکری سەرحەد چالاکی سیاسی باکووری کوردستان لە سلێمانی

ڕۆژی پێنج شەمە ٢٥ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی،  “یاسین بوڵوت” ناسراو بە “شوکری سەرحەد”، چالاکی سیاسی و ئەندامی کومیتەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی تیرۆر کرا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر 9ی پێش نیوەڕۆ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی چەند چەکدارێک هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر “شوکری سەرحەد” و ناوبرا بە سه‌ختی بریندار دەکەن. دوای رووداوەکە ناوبرا دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە وبە هۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دەدات. شوکری سەرحەد لە دایک بووی سالی 1957ی زاینی له‌ شاری “قەرس”ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1978 بە ناسینی پارتی کرێکارانی کوردستان بەشداری ئەو حزبە دەبێت و ساڵی 1980 تا ساڵی 1991 لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە زیندان دەکرێت، دوای ئازاد بوونی رێگای چیا دەگرێتە بەر و ماوەی 15 ساڵیش وەک ئەندامی کومیتەی شەهیدای پەکەکە لە باشووری کوردستان چالاکی دەبێت.