له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لە ژێر ناوی “کۆنفڕانسی زمانی کوردی” لە شاری دیاربه‌كری باكووری کوردستان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی”پێنی كورد” بەڕێوەچوو.
شاعیران، نووسەران و هەروەها شارەزایانی بواری زمانەوانی لە بەشە جۆراوجۆره‌كانی کوردستان، لەم کۆنفڕانسەدا بەشدارییان کردووه. لە باشووری كوردستان کەسایەتییە ئەدەبییەکانی شاری سلێمانی، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش، نووسه‌رانێك له شاره‌كانی ورمێ، سنە، ئیلام و هەرسین بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون. جێگای ئاماژەیە کە بەشداربووانی ناوچه جیاوازه‌كانی کوردستان بە زاراوەی خۆیان وەکوو لەکی، کەلهوڕی، شکاکی، سۆرانی و هتد بابەت و وتاریان پێشکەش به ئامادەبووان کردووه.