به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رفیرووزئابادی كرماشان له‌لایه‌ن قازانجپه‌ره‌ستانه‌وه بڕدراوه‌ته‌وه.
پێشتریش چالاكانی ژینگه‌یی كرماشان دیمه‌نی تاڵانكردنی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سهرفیرووزئابادیان بڵاو كردبوو، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵ نه‌گرتووه. به وته‌ی ژینگه‌دۆستان، كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم له پێش چاوی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و هێزه ئینتزامییه‌كان دارستانه‌كان ده‌بڕنه‌وه و به مه‌به‌ستی درووستكردنی خه‌ڵۆز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌كه‌ن.