ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی وڵاتی لۆبنان له دژی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، هاوكات له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری له وڵاتی لۆبنان كه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و نائارامی له‌و وڵاته، وه‌زیری وزه‌ی لۆبنان له هه‌نگاوێك دا نرخی سووته‌مه‌نی هه‌تا ٤٠ له سه‌د گران كرد. شایانی باسه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م یه‌ك له سێی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كه‌وتوونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاری و كه‌مبوون و گرانی سووته‌مه‌نی بووه‌ته هۆی تێكدان و بشێوی له كار و باری ئه‌و وڵاته.