کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی

استمرار اعتراض بازنشستگان تامین اجتماعی 1

كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گۆڕانی شێوه‌ی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی ده‌رمان له‌ خانه‌نشینكراوانی “ماده‌ی ٨٩” بوون.

به‌شدار بووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی به‌ شێوه‌ی خوڕایی بۆ تەواوی خانه‌نشینكراوان بوون. هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوان به‌ بڵاو كردنی به‌یانییه‌یه‌ك خوازیاری بردنەسەرێی حقووقه‌كان و هاوسانسازی، كه‌م كردنی هه‌زینه‌كانی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی به‌ شێوه‌ی یه‌كسان بوون.