به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “تاهیر قۆبادی“، “میلاد قۆبادی” و “شادمان كه‌ریمی” به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له به‌رزایه‌كانی “هانه‌گه‌رمه‌ڵه“ی نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی “شركان“ی سه‌ر به شاری نه‌وسوودن كه له لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به فیشه‌كی ساچمه‌یی كراونه‌ته ئامانج و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه كراون.