ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ستكهۆڵم له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتێك، داوای له سه‌رجه‌م ئینسانه ئازادیخواز و یه‌كسانی خوازه‌كان كردووه كه له میتینگی پشتیوانی له كرێكارانی به‌ندكراو به‌شداری بكه‌ن.
له به‌شێك له‌م بانگهێشته‌دا هاتووه: “كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌درێژه‌ی سه‌ركوت و جه‌نایه‌ته‌كانیان، دوای چه‌ندین مانگ زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌ی جسمی و ده‌روونی چالاكانی كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، بڕیاره كه ڕۆژی ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ ئه‌م چالاكه كرێكارییانه دادگایی بكات. ڕژیمی جه‌نیاه‌ت كاری كۆماری ئیسلامیی به‌م كرده‌وه دژه مرۆییه‌ی خۆی، نه‌ته‌نیا ناتوانێت ببێته هۆی پێكهێنانی ترس و وه‌حشه‌ت له ناو ڕیزی كرێكاران و خه‌ڵكی خه‌باتكار، به‌ڵكوو زیاتر له جاران ده‌كه‌وێته به‌ر توڕه‌یی و نفره‌تی خه‌ڵكی ئازادیخواز. به‌م ئاڕاسته‌یه ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ستكهۆڵم وێڕای حیزبه و لایه‌نه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی دیكه له‌وانه “شورای پشتیوانی له خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، چالاكانی ڕێكخراوی فه‌داییانی ئه‌قه‌لیه‌ت، یه‌كێتیی فه‌داییانی كۆمۆنیست و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ـــ حێكمه‌تیست”، له شاری ستكهۆڵم، بۆ پشتیوانی و گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په، هه‌واڵنێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ له مه‌یدانی “مێنت تۆریت” مێتینگێكی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه ده‌بات.