له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پارێزگاکانی خوراسانی باکوور و خوراسانی ڕەزەوی، سەبارەت بە پۆشینی جلی کوردی لە ڕێوڕەسمەکاندا، هۆشدارییان داوەتە به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كان و كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و چالاكانی مه‌ده‌نی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیدارەی ئیتلاعات له شاره‌كانی قووچان، بجنورد، شیروان، ئێسفه‌رایێن و ده‌ره‌گه‌ز، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندانی بانگهێشت كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه مافی ئه‌وه‌یان نییه له مهراسمهكهندا جلی كوردی له‌به‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر جلی كوردی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كورستان بكار ببه‌ن، ئه‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.