پۆلیسی وڵاتی گۆیان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م ١٩ قوتابی كچ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌دره‌سه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه به‌ئه‌نقه‌ست و له‌لایه‌ن یه‌كێك له قوتابیانه‌وه پاش وه‌رگرتنی مۆبایهلهكهی له‌لایه‌ن موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌وه، هه‌ڵگیرساوه و به‌هۆیه‌وه ١٩ قوتابی گیانیان له ده‌ست داوه. به‌وته‌ی پۆلیسی وڵاتی گۆیان، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه و ئه‌و كچه‌ش كه مهدرهسهكهی ئاگر داوه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر لێپرسینه‌وه دایه.