به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی شاری بانه به ناوی “كه‌یوان شاوه‌یسی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “كه‌یوان شاوه‌یسی” خێزاندر و كه‌سایه‌تیه‌كی زه‌حمه‌تكێش بووه كه له كاتی كاركردن له به‌رزایی تیری چرای به‌رق به‌ربۆته‌وه خواره‌وه و گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه كه ساڵانه به ده‌یان كرێكاری سیمبان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ده‌بنه قوربانی.