کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر چوار هاووڵاتی لە شیراز

سەپاندنی حوکمی سێارە بەسەر چوار هاووڵاتی لە شیراز 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شیرازەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانیحەمید ڕەزا فەتحی، عەبدولڕەزا فەتحی، سەعید زارعی کوردشولی و حەمید ڕەزا سابت ڕای، بە تۆمەتیکوشتنی پێنج کەس لە ئەندامانی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە سەرۆکایەتی قازی سەید مەحموود ساداتی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چوار هاووڵاتییە لە ژێر ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگیراوە و ئەمەش بە پێچەوانەی هەموو یاساکانی مافی مرۆڤە.