کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، هاووڵاتییەک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان ئێعدام کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناویساسان ئازادوارتەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئیسفەهان، لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی ئیسفەهانەوە بە سەرۆکایەتی قازی بەراتی، بە تۆمەتیهەوڵدانی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤دا دەستبەسەرکرابوو، تا کاتی لەسێدارەدانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.